نوچه‌نێت-ئه‌لغه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری دژه‌تیرۆری سه‌ر به یورۆپۆڵ، مانوێڵ بانیاگوا رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو له ئه‌وروپا و به‌هۆی هێرشه تیرۆرستییه‌كانه‌وه 150 كه‌س كوژراون و 360 كه‌سی تر برینداربوون.
بانیا گوا گوتی، هه‌ر چه‌نده له كۆی 211 هێرش، 17-یان له لایه‌ن جیهادییه‌كانه‌وه بووه، په‌لاماره‌كانی جیهادییه‌كان له هه‌مووان خوێناویتر بوون.
بانیاگوا ده‌ڵێت، ساڵی پار له ئه‌وروپا 667 كه‌س به گومانی پەیوەندی و به‌شداری له كرده‌ی تیرۆرستی ده‌ستگیكراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری دژه‌تیرۆری سه‌ر به یورۆپۆڵ، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی شانه تیرۆرستییه‌كان له ئه‌روپا، جارێ ساوا و سه‌ره‌تایین به‌ڵام په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ داعش به‌ستووه.