نوچه‌نێت-روسیا توده‌ی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24-5-2016، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هۆڵه‌ندا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا ره‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندی له‌و كه‌سانه بسه‌نێته‌وه كه هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ن و په‌یوه‌ندی به رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
دوابه‌دوای ده‌نگدانی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر بڕیاره‌كه، وه‌زاره‌تی دادی هۆڵه‌ندا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند “ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندییان پێیه و له ریزی رێكخراوه تیرۆستییه‌كاندان، ئه‌گه‌ری هه‌یه ببنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی وڵات له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هۆڵه‌ندا”.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هۆڵه‌ندا دوای ئه‌وه دێت، داعشگه‌لێك كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپی بوون و بۆ وڵاته‌كانیان گه‌ڕابوونه‌وه، هێرشه‌كانی سه‌ر پاریس و برۆكسلیان ئه‌نجامدا كه ده‌یان قوربانییان لێكه‌وته‌وه.