نوچە-قطرە
گاردیەن لە راپۆرتێکدا دەڵێت، ئەگەر یەکێتی ئەوروپا ١٠%ی بودجەی خۆی بۆ چارەسەری قەیرانی پەنابەران تەرخان بکات، ئەم قەیرانە بە تەواوی و خێرایی چارەسەر دەبێت.
کێرد مولێر، وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا لەم بارەیەوە دەڵێت:ئەو میکانیزم و رێوشوێنانەی کە ئەوروپا بۆچارەسەری قەیرانی پەنابەران گرتویەتیە بەر، بە هیچ شێوەیەک وڵامدەر نییە، چونکە قەیرانەکە لەوە گەورەترە و هەڵسەنگاندنی بۆ نەکراوە.
وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا لەم بارەوە خوازیاری ئەوەیە، کە ئەوروپا بە مەبەستی سەرکەوتن بە سەر قەیرانی پەنابەران ١٠%ی بودجەی خۆی تەرخانی ئەم بابەتە بکات.