نوچه‌نێت- واشنتن پۆست
نووسه‌ر ده‌یڤد ئه‌گناشیۆس ده‌ڵێت، راستییه‌كی ستراتیژی چه‌سپاو له پشت جه‌نگی دژی داعش له عێراق و سوریا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جه‌نگه به‌شیكه له پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای ماوه‌ی حوكمی عوسمانییه‌كان.
له وتارێكدا كه ئەمڕۆ سێشه‌ممه 24-5-2016، له واشنتن پۆست بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای سه‌ردانی له گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌مریكی بۆ سوریا و عێراق نوسه‌ر ده‌ڵێت، بابه‌ته گرنگ و فه‌رامۆشكراوه‌كه له نێوه‌ندی لێدانه‌كانی فڕۆكه‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌ی مۆڵگه‌ی تیرۆستان، ئه‌وه‌یه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، هیچ زانیارییه‌كی نییه لە باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شێوازی سنوره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی، هه‌روه‌ك چۆن دڵنیاش نییه چی ده‌وێت له كاتێكدا هێزه ناوخۆییه‌كان چنگیان له یه‌ك گیر كردووه بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، گه‌شته‌كه‌م بۆ ئه‌و ناوچه‌یه له دوو شت وریای كردمه‌وه. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا هێشتا زاڵه، “تا ئێستاش ئه‌و پارێزه‌ری دیموكراسییە له ناوچه‌كه” به‌بێ ئه‌و، تێكشكاندنی داعش ئه‌سته‌مه، دووه‌میان ئه‌وه‌یه، كه له به‌رامبه‌ردا هێزی سیاسی ئه‌مریكا سنورداره و شڵه‌ژاوه ” ئامانجی دژیه‌كمان هه‌یه”.
ئامانجه دژبه‌یه‌كه‌كان
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه واشنتۆن باسی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌تی عێراق و سوریا ده‌كات، له هه‌مان كاتیش‌دا ناوچه‌یه‌كی ئارامی بۆ كوردی سوریا دابین كردووه، هه‌روه‌ك چۆن بۆ كوردی عێراقیش ماوه‌ی دوو ده‌یه زیاتره بۆی دروستكردوون.
نووسه‌ر ده‌ڵێت، ئایا پلاندانه‌رانی ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا، ده‌توانن ئه‌م دوو ئامانجه به‌یه‌كه‌وه بگونجێنن، ئه‌و پێیوایه هیچ هه‌لێك نییه بۆ گونجاندنی ئه‌م دوو ئامانجه پێكه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌ختی له له‌ناوچوونی داعش كردۆ‌ته‌وه، له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی كه جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دۆڕێنن “داعش” هه‌رگیز ئارام ناگرن و ” له شێوازی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه” مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له ناو ببرێن.
ئه‌گناشیۆس داوای كردووه، كه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان ئه‌و بنه‌ما سیاسیانه نه‌به‌زێنن كه پشتیوانی لێده‌كه‌ن، نووسه‌ر پشتگیری له قسه‌ی یه‌كیك له سه‌ركرده‌كان ده‌كات كه ده‌ڵێت، داعش وەك شێرپه‌نجه وایه “بۆ له‌ناوبردنی نابێت نه‌خۆشه‌كه‌ش له‌ناو ببه‌یت”.
ئه‌گناشیۆس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌گه‌رئه‌مریكا پێیوایه، ئه‌م جه‌نگانه به‌شێكن له پرۆسه‌یه‌كی فراوانی ماوه درێژ بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه دوای ماوه‌ی حوكمی عوسمانییه‌كان، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به ئاسانی بكه‌وێته هه‌ڵه‌وه.
نووسه‌ر وتاره‌كه‌ی به‌وه كۆتایی پێهێناوه كه ده‌ڵێت، كورد ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دروست بكه‌ن، مافی خۆیانه و شایه‌نی ئه‌وه‌ن، به‌ڵام ئایا ناوچه‌كه تا چه‌ند ده‌توانێت له گه‌ڵ ئه‌م ویسته‌ی كورد بگونجێت.