ئەمڕۆ حکومەتی نوێێ تورکیا راگەێندرا

0

نوچەنێت

بیناڵی یڵدرم، سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) و سەرۆكوەزیرانی نوێی توركیا 65-ەمین كابینەی حكومەتی وڵاتەكەی راگەیاند.

ئەمڕۆ کاتژمێر١٠ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ٢٤-٥-٢٠١٦، بینالی یڵدرم، سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای كرد و لیستی ناوی ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەی رادەستكرد، پاشان لە مەراسیمێكدا ناوەكانی ئاشكراكرد. لە حكومەتی نوێی توركیا یاریدەدەرێكی سەرۆكوەزیران و دوو وەزیر كوردن.

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی نوێی تورکیا، لە گوتارێکیشدا رایگەیاند ” ئێمە ناوی وەزیرەکانمان پێشکەشکرد و هیوادارین ئەو کابینەیە بۆ تورکیا بەخێر بشکێتەوە و، ئێوەش وەک گەلی تورکیا سامانی ئێمەن و ئێمەش بۆ خۆشبەختی ئێوە هەوڵدەدەین”.

بیناڵی یڵدرم ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەو کابینە نوێیەدا بەرپرسیارییەتی گەورە و قورسمان لە ئەستۆدایە و دڵنیاتان دەکەینەوە کە ئەو بەرپرسیاریێتییە بە ئەمانەتەوە جێبەجێدەکەین، لەو کابینەیەشدا بۆ پێشکەوتنی زیاتری تورکیا کاردەکەین.

65ەمین کابینەی حکومەتی تورکیا پێکدێت لە:

سەرۆکوەزیران: بینالی یڵدرم

نورەدین جانیکلی، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران
مەهمەت شیمشەک، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران (كورد)
نوعمان کورتوڵموش، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران
یڵدرم توغرەل تورکەش، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران
ڤەیسی کایناک، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران

وەزیرەكان:

وەزیری دەرەوەی: مەولود چاوشئۆغڵو
وەزیری ناوخۆ: ئەفکان ئالا
وەزیری داد: بەکر بۆزداغ  (كورد)
وەزیری گواستنەوە و دەریاوانی: ئەحمەد ئاسڵان (كورد)
وەزیری کاروباری ئەوروپا: عومەر چەلیک
وەزیری ئابووری: نیهاد زەیبەکجی
وەزیری بەرگریی نیشتمانی: فیکری ئیشک
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان: بەرات ئاڵبایراک
وەزیری خێزان: فاتمە بەتول سایان کایا
وەزیری زانست و تەکنەلۆژیا: فارووق ئۆزلو
وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی: محەممەد ئۆزهاسەکی
وەزیری وەرزش و لاوان: عاکیف چاغتای کلچ
وەزیری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری: فاروق چەلیک
وەزیری گومرگ: بولەنت توفەنکچی
وەزیری کولتوور: نابی ئاڤجی
وەزیری پەروەردە: عیسمەت یڵمەز
وەزیری تەندروستی: رەجەب ئاکداغ
وەزیری گواستنەوە و دەریاوانی: ئەحمەد ئاسڵان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com