نوچەنێت-میزان
سەرۆککۆماری سوریا بە دەرکردنی بڕیارێک خوازیاری پێکهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی نوێنەرانی سوریا بووە لە 6ی جۆن.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوریا، رێژەی بەشداری خەڵکی سوریا لە هەڵبژاردەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی تا 57.5% راگەیاندووە.
ژمارەی خاوەن دەنگەکانی سوری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا، 8 ملیۆن و834هەزار و994 کەس راگەییندراوە، کە لە کۆی ئەم کەسانە، 5 ملیۆن و 85 هەزار و 444 کەس چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.