نوچەنێت-مێهر
قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران رۆژی رابردوو بە مەبەستی رێکخستن و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار چووەتە ئەم شارە.
بە گوێرەی رۆژنامەی”الحرە”،سلێمانی رۆژی رابردوو،23ی مەی گەیشتۆتە شاری فەلوجە.
فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، دوای گەیشتنی چەندین دانیشتنی هاوبەشی لە گەڵ فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی و هادی عامری ئەنجامداوە.
قاسم سلێمانی، لە میانەی ئەم دانیشتنانەدا سەبارەت بە تاکتیکەکانی جێی مەبەست، بۆ ئازادکردنی شاری فەلوجە، لە گەڵ فەرماندەکانی باڵای حەشدی شەعبی باس و گفتوگۆی هەبووە.
لە رۆژی رابردووە تا ئێستا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حەشدی شەعبی، لەوانە”ابو مهدی المهندس”، جێگری حەشدی شەعبی، “شیخ اکرم الکعبی”سەرۆکی بەرەی ئیسلامی نُجَباء و هادی عامری فەرماندەی باڵی سەربازی رێکخراوی بەدر، لە ژووری ئۆپەراسیۆنی فەلوجە لە کۆبوونەوەدا بوون.