ئەمریکا لە پلانیدایە تا پێش تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتی ئۆمابا رەقە رزگار بکات

0

نوچەنێت-ئیسنا

چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی رایانگەیاندووە، کە ئەمریکا لە پلانیدایە تا پێش تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما شاری رەقەی سوریا ئازاد بکات.

سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەم پلانە لە لایەن کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە پەیرەو دەکرێت، بەم پێیە پلانی ئازادکردنی شاری موسڵ و رەقە لە ژیر کۆنتڕۆڵی داعش، لەبەر دەستدایە بەر لەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ئۆباما بگاتە کۆتایی.

سەرچاوەکان لە وتوێژ لە گەڵ رۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندن ئاشکرایان کردووە، کە سەردانەکەی ئەم دواییەی جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و مەیدانی ئەم پلانەیە.

سەرچاوەکان ئەوەش دەخەنەڕوو کە ئامادەکاری بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ و دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی فەلوجە کە سوپای عێراق بەرێوەی دەبات، سەرەتایەکە بۆ ئازادکردنی رەقە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com