سعودیە، تورکیا و قەتەر هاوپەیمانییەکی نوێ پێکدێنن

0

نوچەنێت-فارس

ریاز، ئەنقەرە و دەوحە، بە ئامانجی رووخاندنی دەسەڵات و حکومەتی بەشار ئەسەد هاوپەیمانییەکی سێ قۆڵییان پێکهێناوە کە لە لایەن ئەمریکاشەوە پێشوازی لێدەکرێ.

ماڵپەڕی خەلیج ئۆنلاین، لەم بارەیەوە دەڵێت: ئەم هاوپەیمانییە سێ قۆڵییە لە داهاتوودا زۆرتر روون دەبێتەوە، چونکە لە بنەڕەتدا پێیانوایە کە بەشار ئەسەد لە داهاتووی سوریا جێگای نابێتەوە.

هاوپەیمانییەک کە ئەنقەرە، ریاز و دەوحە، پێکیانهێناوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە شەڕ لە گەڵ سوپای سوریا بکات، بە کۆمەڵێک دەرفەت و دەستکەوتی زۆرتر.

جابر الحرمی، سەرنووسەری رۆژنامەی”الشرق”ی قەتەر لەم بارەیەوە گوتوویەتی: ئێستا ناوچەکە پێویستی بە وەها هاوپەیمانییەک هەیە تا قەیرانی سوریا بە شێوەی بنەڕەت چارەسەر بکات، الحرمی ئاماژە بەوە دەدات، کە دانیشتنی ئەم دواییەی ڤییەنا، ئەم هەماهەنگییەی زیاتر روونکردەوە.

ئەم هاوپەیمانییە جیا لەوەی کە خوازیاری خستنی دەسەڵاتی ئەسەدە، هەروەها لە هەوڵدایە شەڕ لە دژی داعش چڕتر بکاتەوە.

هاوپەیمانییە سێ قۆڵییەکە، هەروەها لە پلانیدایە چەندین سەرکردە وەک جێگرەوە دەستنیشان بکات، تا لە ئەگەری کەوتنی دەوڵەتی سوریا، بتوانێ رەوتی ئینتقالی لەم وڵاتە بە ئەنجام بگەیێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com