نوچه‌نێت-ئه‌لنه‌دا نیوز
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للوجه، دانیشتووانه‌كه‌ی ترسیان لێ نیشتووه، چو‌نكه جگه له سوپای عێراق، بڕیاره میلیشیا شیعه‌كانیش به‌شداری تێدا بكه‌ن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه ئه‌مڕۆ بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌وس خه‌فاجی فه‌رمانده‌ی میلیشیای “ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس”ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه فه‌للوجه خاپور بكه‌ین، چو‌نكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و شاره كانگای تیرۆره.
سوننه‌كان نیگه‌رانن له به‌شداری میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للوجه‌دا و، ئۆباڵی روودانی هه‌ر كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق.