نوچەنێت-ئه‌لعه‌ره‌بیه
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، شاری فه‌لوجه بەو موشه‌كانه تۆپباران ده‌كه‌ن كه وێنه‌ی نه‌مر ئه‌لنه‌مری له‌سه‌ر دروستكراوه، بۆ جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه میلیشیاكان گروپی تایفی توندڕه‌ون و له به‌رگێكی فه‌رمیدا ده‌جوڵێن.
هه‌روه‌ها ئه‌و موشه‌كانه‌شیان به‌كارهێناوه كه ناوی نه‌مر ئه‌لنه‌مری له‌سه‌ر نوسراوه.
له پێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له تۆڕی ئینته‌رنێت دروشمه‌كه‌یان له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا چه‌سپاندوه و نوسراوه “حه‌شده‌كه‌مان به‌رده‌وامه تا ده‌ركه‌وتنی ئیمامی مه‌هدی” ئه‌وان به‌و پره‌نسیپه كار ده‌كه‌ن.
له ژیر ئه‌و دروشمه‌دا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی شانبه‌شانی سوپای عێراق بۆ ده‌ركردنی داعش ده‌جه‌نگن له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
ئه‌م میلیشیایانه زنجیره‌یه‌ك كاری به‌رنامه بۆ داڕێژراویان ئه‌نجامداوه، له ئازاردانی خه‌ڵك له تكریت و سه‌لاحه‌ددین و دیاله و ئه‌نبار، له سێداره‌یان داون و ماڵ و قوتابخانه و مزگه‌وته‌كانیان سوتاندوون.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی پشتڕاست كردۆ‌ته‌وه. حه‌شدی شه‌عبی به كوشتنی ده‌یان خه‌ڵكی سوننه‌ی سڤیل، له ” له‌سێداره‌دانی هه‌ڕه‌مه‌كی” دا تۆمه‌تبار ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م میلیشیایانه خه‌ڵكی سڤیلی سوننه‌یان له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری وڵات‌دا رفاندووه و كوشتووه.
ئه‌و پێیوایه كاره‌كانیان گه‌یشتوه‌ته ئاستی “تاوانه‌كانی جه‌نگ”.
حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، كه پشتیوانی له‌و گروپانه ده‌كات و پڕچه‌كیان ده‌كات به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه به‌رده‌وامییه‌كی نوێ و مه‌ترسیدار ده‌دات به یاساشكێنی و بێسه‌روبه‌ری و ناكۆكی تایفه‌گه‌ری له وڵات‌دا له رێگه‌ی پشتیوانی كردن له‌و میلیشیایانه.
هیومان رایتس ۆچ جه‌ختی له‌وه كردۆ‌ته‌وه، كه ناوچه سوننه نشینه‌كان رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك هه‌ندێكیان ده‌چنه خانه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه، ته‌نانه‌ت موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، تۆمه‌تی ئاراسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردووە، به‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و عێراقییانه‌ی كه هیچ هاوسۆزییه‌كیان بۆ داعش نییه.
سه‌ره‌ڕای داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌نبار و فه‌لوجه بۆ به‌شداری نه‌كردنی حه‌شدی شه‌عبی له جه‌نگی دژی داعش، به‌ڵام حكومه‌ت گوێی بۆ نه‌گرتن، به‌ڵكو له بودجه‌ی 2016 دا ترلیۆنێك و 160 ملیار دیناری بۆ حه‌شدی شه‌عبی دیاریكرد.