بان کی مۆن: جیهان لە گەڵ 17 قەیران رووبەڕووە

0

نوچەنێت-مێهر

سکرتێری گشتیی  رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ویڕای دەربڕینی ئەوەی کە ئێستا جیهان لە گەڵ 17 قەیران رووبەڕووە، داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات کە بەرامبەر بەم قەیرانانە ورە و ئیرادەیان بەهێز بێت.

بە گوێرەی “النشرە” بان کی مۆن، لە وتارێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ماوەی 7 ساڵی رابردوودا لە گەڵ کۆمەڵێک قەیرانی جیاواز بەرەووڕوو بۆتەوە.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دیدار لە گەل ژمارەیەک لە زیان بەرکەوتووانی قەیرانەکان و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کاری مرۆیی دەڵێت: دەزانم کە ئێوە نوێنەرانی وڵاتانی زیان بەرکەوتوون و بێجگە لە ئێوەش بە ملیۆنان کەس دوچاری قەیران بوونەتەوە، هەر بۆیە زۆر گرنگە کە لە دەور یەک کۆبووینەتەوە.

بان کی مۆن ئەوەش دەخاتەڕوو کە  ئێستا کۆمەڵگای جیهانی لە گەڵ ١٧ قەیرانی بەرەوروویە و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە نەتەوەیەکگرتووەکان ناتوانێ بە تەنیا بەرەنگاریان ببێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com