پوتین دوای ١٠ ساڵ سەردانی یۆنان دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسی مێهر

ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا بڕیار وایە دوای دە ساڵ بە سەردانێکی فەرمی بچێتە یۆنان.

بە پێی ئاژانسی هەواڵنێریی فەرمی ئەڵمانیا، سەرۆککۆماری روسیا بڕیار وایە لەم سەردانەی بۆ یۆنان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆبێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بابەتی چارەسەری قەیرانی دارایی یۆنان و لێبوردن لە بەشێک لە قەرزەکانی ئەم وڵاتە دوو بابەتی سەرەکی گۆڕەپانی سیاسی ئەم وڵاتەیە.

لە لایەکی دیکەوە  گەڵاڵەی گشتیی”پرۆژە یاسای چاکسازی” یۆنان لە لایەن پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە پەسەند کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com