نوچەنێت-بی بی سی
باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لە بەیانێکدا دەڵێت سەرکردەی تاڵیبان، مەلا ئەختەر محەمەمد مەنسور بە هۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە کوژراوە.
لە بەیانێکدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە،23-5-2016، لە لایەن ئۆباماوە بڵاو بۆتەوە، سەرۆککۆماری ئەمریکا کوژرانی سەرکردەی تاڵیبان بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ هێنانی ئاشتی بۆ ئەفغانستان وەسفدەکات.
ئۆباما جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە ئەم هێرشە ئاسمانییە بەشێک لەو هەوڵانەیە کە ئامانجی هێنانی ئاشتی و خۆشبژیویە و دەبێ وەک کارتێکی گوشار بە کار بهێنرێت بۆ هێنانی تالیبان بۆ سەر میزی وتویژ لە گەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان.
ئۆباما ئەوە دەخاتەڕوو، کە کوژرانی سەرکردەی تاڵیبان دەبێت بکرێتە تەنیا دەرفەتێکی واقعی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی دوور ودرێژ لە ئەفغانستان.
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ئامادەیە لە گەڵ پاکستان سەبارەت بە ئامانجە هاوبەشەکان لە هاوکاریدابن. ئۆباما هەروەها دەڵێت “لە هەر جێگایەک تیرۆرستان هەڕەشە لە خەڵک بکەن، دەبی ئەو شوێنەیان لێ نائەمن بکرێت”.