نوچەنێت-رادیۆ فەردا
باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێت ئامادە نییە سەبارەت بە بۆمبارانی ئەتۆمی هیرۆشیما کە 71 ساڵ پیش ئێستا لە لایەن ئەمریکاوە ئەنجام دراوە داوای لێبوردن بکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی فەڕەنسا، ئۆباما دەڵێت: لە میانەی شەڕەکاندا سەرکردە سیاسیەکان بڕیاری جیاواز دەدەن.
باراک ئۆباما، کە سەردانی ڤیێتنامی کردووە بڕیار وایە بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی وڵاتانی جی 7 سەردانی ژاپۆن بکات. ئۆباما لەم سەردانەی هەروەها سەردانی شاری هیرۆشیماش دەکات.
هێزی ئاسمانی ئەمریکا، لە هاوینی ساڵی 1945 لە هێرشکردنە سەر شاری هیرۆشیما چەکی ئەتۆمیی بەکارهێنا. سێ رۆژ دواتر شاری ناکازاکی، دووەمین شاری گەورەی ژاپۆن کرایە ئامانجی هێرشی ئەتۆمی. بە هۆی ئەم هێرشانەوە دەیان هەزار کەس لە خەلکی ژاپۆن گیانیان لە دەستدا.
لە 115 کەسی پاشماوەی ئەم هێرشانە، کەمتر لە 20 کەسیان خوازیارن باراک ئۆباما بە فەرمی داوای لێبوردن بکات.