باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئۆردۆن: عێراق رووی لە دابەشبوونە

0

نوچەنێت-خبر انلاین

دیپلۆماتکارێکی ئێرانی لە وتوێژ لە گەڵ “خبر انلاین” دەڵێت: دۆخی عێراق جێی نگەرانی و مەترسییە و بەردەوام بوونی ئەم دۆخە لە عێراق بەرەو دابەشبوون و هەڵوەشانەوە دەبات.

نەسروڵا تاجیک، باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئۆردۆن دەڵێت: گرنگترین فاکتەر لە پێکهێنانی ئەم دۆخەی عێراق، تێکچوونی هاوسەنگی و باری جیئۆپۆلۆتیکی عێراقە، دووەم فاکتەر تێکچوونی رەوتی سیاسەتی حکومەتە و دەستوەردانی دەرەکی وڵاتانی بیانیش وەک فاکتەرێکی کاریگەر لە پێکهاتنی دۆخی ئەمڕۆی عێراق هەژمار دەکات.

تاجیک دەربارەی عەبادی و رۆڵی سەرۆکوەزیران دەڵێت: عەبادی وەک سەرۆکی دەوڵەت لە هەوڵدایە ئاسایش و سەقامگیری پێکبێنێت، بەڵام بە هۆی بەرژەوەندی وڵاتانی دەرەوەی ئەو تواناییە لە عەبادی بەدی ناکرێ.

باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق، ئەمریکا بەوە تاوانبار دەکات کە بە سەبارەت عێراقەوە سیاسەتێکی روون و شەفافی نەبووە.

تاجیک ئەوەش دەخاتەڕوو، کە کە رەوتی ئێستا رەوتێکی مەترسیدارە بۆ عێراق و ئەمەش کار دەکاتە سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com