وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی: نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نه‌كردووه
نوچه‌نێت
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی كردنی نێچیرڤان بارزانی به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه، به‌ڵام وته‌بێژی یه‌كگرتوو، ئه‌و هه‌واڵه به درۆ ده‌خاته‌وه.
هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، هه‌واڵی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانییان به سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه كردووه و نیگه‌رانی و بێئاگایی خۆی له رووداوه‌كانی بادینان و سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو راگه‌یاندووه، به‌ڵام وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی، له میانی به‌رنامه‌ی (زایه‌ڵه)ی كه‌ناڵی ئاسمانی سه‌رحه‌ری كۆماری ئیسلامی ئیران رایگه‌یاند، تا ئێستا نێچرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نه‌كردووه، وتیشی “به‌رێز نێچیرڤان بارزانی ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه، كه نیگه‌رانه له رووداوه‌كان، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نه‌كردووه”.له رۆژی (2/12/2011) به‌هۆی رووداوه‌كانی زاخۆوه، به‌شێك له باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له بادینان سوتێنران.