نوچە.نێت
لە هاویندا بەهۆی پلەی گەرماوە، کەرەستەکانی جوانکاری تایبەت بە وەرزی هاوین تایبەتر بەرهەم دەهێنرێت بۆ پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر یاخود قڵیشاندنی، هەربۆیە دەبێت پێست لە وەرزی هاونیدا دەبێت زیاتر، پارێزگاری لێبکرێت ئەویش بەبەکار هێنانی ، خەیار، سپینەی هێلکە.
خەیار دەکرێتە ناو ئامێرێکی کارەباییەوە هەتا بە باشی وورد دەکرێت، دواتر لەگەڵ سپێنەی هێلکەکە تێکەڵ دەکرێت لە روخسار دەدرێت بۆ ماوەی نیو سەعات دەبێت بمێنێتەوە، دواتر بە ئاوی شلەتێن دەموچاوت دەشۆیت، راستەوخۆ هەست بە نەرمی ، و چالاکی پێستت دەکەی، جگە لەوەش سودی خەیارەکە بۆ راگرتنی پلەی گەرمای پێست بەسودە، چەند جارێک ئەم کارە ئەنجام بدە پێستت لە قڵیشان و ووشک بونەوە و تیشکی خۆر دەپارێزیت.
