داود ئۆغڵو ماڵئاوایی لە پۆستی سەرۆکوەزیران کرد

0

نوچە-میزان

ئەحمەد داود ئۆغڵو ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی مەی، بەر لە دانیشتنی پارتی دادوگەشەپێدانی بۆ هەڵبژاردنی جیگرەوەی خۆی بۆ دوایین جار سەردانی نووسینگەی کارەکەی کرد لە ئەنقەرە.

ماڵپەڕی یەنی شەفەق لە راپۆرتێکدا دەڵێت: ئەحمەد داود ئۆغڵو ئەمڕۆ یەکشەممە کە دوایین رۆژی سەرۆکوەزیراتی خۆی تێپەڕ دەکات لە گەڵ رۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی تورکیا لە کۆشکی چانیکا ماڵئاوایی کرد.

داود ئۆغڵو بە ئامادەبوونی لە دانیشتنێکی رۆژنامەوانی لە گەڵ رۆژنامەنووسان، کۆمەڵێک بیرەوەری سەردەمی سەرۆکوەزیرانی خۆی گیڕایەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، شەوی پێنجشەممەی رابردوو لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە دوای دەتسلەکارکیشانەوەی فەرمی داود ئۆغڵو، لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتی دادوگەشەپێدان کە ئەمڕۆ یەکشەممە مەبەستی بووە، سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکەی رادەسپیڕێ کابینەی خۆی پیک بێنی.

ئەردۆغان، بن عەلی یەڵدرم وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی تورکیای بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی کاندید کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com