نوچه‌نێت- قودس ئەلعەرەبی
یه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه و وانه‌بێژی حه‌وزه‌ی قوم، ئایه‌توڵا ناسر مه‌كارم شیرازی رایگه‌یاند، نهێنی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی رابه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی، په‌یوه‌ندییه به‌هێز و به‌رده‌وامه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئیمام مه‌هدی له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری قوم.
شیعه‌كان پێیانوایه، ئیمام مەهدی ئه‌و له ژیاندایه و له ساڵی 260ی كۆچییه‌وه له‌بەرچاو ونبوه. ئیمامی رۆژی مه‌شهه‌دیش ئایه‌توڵا ئه‌حمه‌د عه‌له‌مولهودا گوتی، هه‌ركه‌سێك ده‌ڵێت سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ” ویلایه‌تی فه‌قێ” بێ گوناه نیه ئه‌وها دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌كات.
به‌پێی ئاژانسی “ره‌سا” ی سه‌ر به حه‌وزه‌ی قوم، ناسر مه‌كارم شیرازی له میانه‌ی وته‌یه‌كیدا له كۆنگره‌ی ” باوه‌ڕی مه‌هده‌وی” نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به كاریگه‌ری گه‌وره‌ی دوعای موسڵمانان كرد له خێراتر كردنی ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی، له كاتێكدا كاتی ده‌ركه‌وتنی روون نییه، هه‌روه‌ها وتی خامنه‌یی به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ مه‌هدی له مزگه‌وتی “جمكه‌ران” ی شاری قوم یه‌كتر ده‌بینن، نهێنی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ویلایه‌تی فه‌قێ ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێز و به‌رده‌وامه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌هدی.
ماڵپه‌ڕی “فه‌رهه‌نگ نیوز”ی ئێرانی ئاماژه‌ی به هێرشه رۆژنامه‌وانییه‌كانی په‌یوه‌ند به هه‌ڵه‌كانی رابه‌ری باڵای ئێران كردوه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا و گوتویه‌تی” مافی ئێمه نییه به‌رپرسانی وڵات به كاری هه‌ڵه تۆمه‌تبار بكه‌ین به ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێمانوایه، ئه‌م كاره هه‌ڵه‌یه یان ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی “ویلایه‌تی فه‌قێ” بێگوناه نیه ئه‌وه دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری كردوه”.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌و هه‌وڵه ناوخۆییانه گرت، كه ده‌یانه‌وێت تانه له ئه‌سڵی ویلایه‌تی فه‌قێ بده‌ن له ئێران و، گوتی دوژمن باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر وڵات هه‌بێت ئه‌وا ده‌یەوێت دژایه‌تی ویلایه‌تی فه‌قێ بكات، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاند به‌هۆی رێكه‌وتنی هه‌ندێك ره‌وتی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانی خامنه‌یی.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، پێویسته توێژینه‌وه‌ی قوڵ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2009 و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز بكرێت بۆ ناسینی ره‌وته گومانلێكراوه‌كان.
ئیمامی جومعه‌ی مه‌شهه‌د جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێران هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رابه‌رایه‌تی كردنی هه‌موو ئومه‌تی ئیسلام له هه‌موو جیهاندا له خودی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌ییدا كورت ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها وتی ” پێویسته نرخی ئه‌م نیعمه‌ته بزانین و به كه‌م سه‌یری نه‌كه‌ین”.
ده‌رباره‌ی ئه‌و ململانێیانه‌ی له حه‌وزه‌ی قوم‌دا هه‌یه، سه‌باره‌ت به دانانی جێنشینێك بۆ خامنه‌یی و پشتیوانی كردنی هه‌ندێك له مه‌رجه‌عه ته‌قلیدییه‌كان و وانه‌بێژانی حه‌وزه‌كه بۆ حه‌سه‌ن خومه‌ینی كوڕه‌زای دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌بری موجته‌با خامنه‌یی كوڕی رابه‌ری باڵای ئێران، عه‌بدوڵا سادقی نوێنه‌ری ویلایه‌تی فه‌قێ له سوپای پاسداران نیگه‌رانی زۆری خۆی راگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌ندێك ده‌یده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی عه‌لملنیه‌ت و نه‌هێشتنی پره‌نسیپه‌كانی شۆڕش له حه‌وزه‌ی قوم‌دا.
هه‌ر به‌پێی ئاژانسی “ره‌سا” ی هه‌واڵی ئاماژه به هه‌ندێك هه‌وڵ ده‌كات بۆ ناكۆكی خستنه نێوان شۆڕشی ئیسلامی و حه‌وزه و بڵاوكردنه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌ت تێیدا، هه‌روه‌ها دەڵێت، هه‌ندێك خه‌ڵكی ئێران شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن به‌ڵام عه‌لمانین.