نوچەنێت
وەزارەتی بەرگریی عێراق، داوا لە دانیشتووانی فەللوجە دەکات لەپێناو سەلامەتی گیانیان لە بنکەکانی چەکدارانی داعش، لەو شارە دووربکەونەوە و شارۆچكەكە چۆڵ بكەن.
وەزارەتی بەرگریی عێراق، لەڕێگەی ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی ئاگادارینامە بەسەر فەللوجە بڵاودەكاتەوە و، داوا لە دانیشتووانی شارۆچکەكە دەکات ماڵەكانیان جێبهێڵن.
وەزارەتی بەرگریی عێراق، رێنمایی دەداتە خەڵكی و پێیان دەڵێت ئەو خێزانانەی ناتوانن شارۆچكەكەیان جێبهێڵن، لە شوێنی خۆیان بمێننەوە و ئاڵای سپی هەڵکەن.