گوتەبێژی داعش تۆمارێکی دەنگی بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

گوتەبێژی رێکخراوی داعش، نامەیەكی دەنگی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لە لەدەستدانی ئەو شارە گەورانە دەکات کە داعش کۆنترۆڵیکردون و دەڵێت: بە لەدەستدانی موسڵ و رەقە و کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی نادۆڕێین.

ئەبو محەممەد عەدنانی، گوتەبێژی رێکخراوی داعش لە بەشێکی تۆمارە دەنگییەکەیدا کە نزیکەی نیو کاتژمێرە، باس لەوە دەکات رێکخراوەکەی شکستی نەهێناوە بەو شێوەیەی میدیای رۆژئاوایی باسی دەکات.

گوتەبێژی داعش لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، کە رۆژی 21-5-2016 بڵاوكراوەتەوە، روو لە رۆژئاوا دەكات و دەڵێت ” هەڕەشەکانتان نامانترسێنن و ئێوە هەرگیز بەسەرماندا سەرناکەون”.

ئەبو محەممەد عەدنانی روو دەکاتە ئەمریکا و دەڵێت ” ئایا وادەزان بە کوشتنی سەرکردەیەک یان زیاتر سەردەکەوی؟ ئایا سەرکەوتی کاتێک ئەبا مەسعەب، ئەبا عومەر، ئوسامەت کوشت؟ یان ئایا سەردەکەویت ئەگەر شیشانی و ئەبوبەکر و ئەبا زەید بکوژی؟ بێگومان نەخێر، چونکە سەرکەوتن مانای ئەوەیە بەرامبەرەکەت بدۆڕێنی”.

دووبارە گوتەبیژی داعش روودەکاتەوە ئەمریکا و ئەمجارەیان دەپرسێت ” ئەی ئەمریکا وادەزانی دۆڕاندن واتای لەدەستدانی شارێک یان لەدەستدانی زەوییە؟ ئایا ئێمە دۆڕاین کاتێک چەند شارێکمان لە عێراق لەدەستدا و، چووینە بیابیان، ئایا ئێمە دەدۆڕێین و تۆ سەردەکەویت ئەگەر موسڵ، سەرت ( شارێکە لە لیبیا و لەژێر دەستی داعشە) و رەقە و هەموو شارەکانی دیکە کۆنترۆڵ بکەیت، وەکو چۆن ئێمە سەرەتا کۆنترۆڵمان کردن، بێگومان نەخێر، چونکە دۆڕان واتا لەدەستدانی ئیرادە و ویستی شەڕکردن”.

باس لەوەش دەکات تەنیا بە یەک رێگە ئەمریکا دەتوانێت سەربکەوێت ” ئەگەر ئەمریکا توانی قورئان لە دڵی مسوڵمانان دەربهێنێت”.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، ئەمە یەکەم تۆماری دەنگی گوتەبیژی داعشە بڵاوبكرێتەوە، بەپێی گوتەی شارەزایان “بۆ بەرزکردنەوەی ورەی چەکدارانی گرووپەکەیە، دوای ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەیان بۆ سەر شاری رەقە هەڵدا و، داوایان لە خەڵکی کرد شارەکە چۆڵبکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com