نوچە-رادیۆ فەردا
ڤۆتێل جەنەڕاڵ جوزێف ڤۆتێل، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نهێنی سەردانی سوریای کردووە.
ئەم فەرماندەیە سەردانی چەند ناوچەیەکی سوریای کردووە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە راوێژکارانی ئەمریکا و شەڕڤانانی کورد و عەرەبی دژبەری بەشار ئەسەدی تێدا جێگیرە.
ئەم سەردانەی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە گەڵ گروپێک لە رۆژنامەنووسان بووە وسەرجەم ١١ کاتژمێر درێژەی خایاندووە. سوپای ئەمریکا بەو مەرجەی رێگەی بە رۆژنامەنووسان داوە کا ئەم جەنەڕاڵەی ئەمریکا هاورێیەتی بکەن، کە بە هۆکاری ئەمنی و تاکۆتایی سەردانەکەی هیچ زانیارییەک لەو بارەوە بڵاو نەکەنەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی ئاسۆشیتێدپرێس، کە یەکێک لە رۆژنامەنووسانی لەم سەردانەدا هاورێیەتی ڤۆتێلی کردووە دەڵێت: ڤۆتێل یەکێ لە گەورەترین بەرپرسانی سوپای ئەمریکایە، کە هەواڵی سەردانەکەی بۆ سوریا بڵاو دەبێتەوە.
جەنەڕاڵ ڤۆتێل دەربارەی سەردانەکەی رایگەیاندووە: بە هۆی هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە کاروباری ئەم سەردانە و ئەو کەسانەی کە رەوانەی سوریا کراون، سەردانی ئەم وڵاتەم کردووە.
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەربارەی هاوڕێیەتی رۆژنامەنووسانی دەڵێت: ئێمە هیچ شتێکمان بۆ شاردنەوە نییە .خەڵکی ئەمریکا مافی خۆیانە بزانن ئێمە لە سوریا چی دەکەین.