نوچەنێت
له‌ژێر درووشمی “به‌رده‌وامبوون له خه‌باتی پیرۆز” پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان “ئاكپارتی” دووه‌م كۆنگره‌ی نائاسایی خۆی له ئه‌نقه‌ره سازده‌كات و سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت.
كاژێر 10:00ی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 22-5-2016، له هۆڵی وه‌رزشی ئه‌نقه‌ره ئارێنا، دووه‌م كۆنگره‌ی نائاسایی ئاكپارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سێیه‌م سه‌رۆكی ئه‌م پارته، دوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو دەستیپێكرد، ئه‌گه‌ر هیچ كاندیدێكی دیكه خۆی نه‌پاڵێوێت، بیناڵی یڵدرم ده‌بێته سێیه‌م سه‌رۆك له‌م پارتەدا.
گوتاری كۆنگره له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ، سه‌رۆكی ئاكپارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ده‌بێت و دوایین گوتاریشی ده‌بێت له‌م پارته‌و هه‌ر له‌نێو گوتاره‌كه‌یدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راده‌گه‌یەنێت.
له كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌دا 6 هه‌زار كه‌س بانگهێشتكراون، به‌ڵام سه‌رۆكی وڵاتان بانگهێشت نه‌كراون، به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی نائاسایی كاتێك داودئۆغڵو، هه‌ڵبژێردرا بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئاكپارتی، ده‌یان سه‌رۆكی وڵاتان به‌شدارییان كرد، كه‌چی ئه‌مجاره‌یان ته‌نیا باڵیۆزه‌كان به‌شدارن.
له نێوخۆی توركیادا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پارته سیاسییه‌كان بانگهێشتكراون، به‌ڵام پارتی دیموكراتی گه‌لان “هه‌ده‌په” بانگهێشت نه‌كراوه.