نوچەنێت
به‌هاوبه‌شی هێزێكی هاوبه‌ش له‌سوپا‌و چه‌كدارانی عه‌شایه‌ری ناوچه‌كه، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شاری فه‌لوجه، له‌ژێر ناوی “شكاندنی تیرۆر” ده‌كرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی میدیای جه‌نگی له عیراق، كه سۆمه‌ریه‌نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌ڕی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاری فه‌لوجه ناوی “شكاندنی تیرۆر” ده‌بێت، تێیدا دژه‌تیرۆر‌و سوپای فه‌وجه تایبه‌ته‌كان‌و پۆلیسی ئاماده‌باشی‌و حه‌شدی عه‌شایه‌ری، به‌شداری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكردوه “جه‌نگی ڕزگاركردنی فه‌لوجه، به سه‌ركردایه‌تی فه‌ریق ڕوكن عه‌بدلوه‌هاب ساعدی ده‌بێت”، هێزه ئاسمانییه‌كانی عیراق و هاوپه‌یمانان به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی رونكردوه‌ته‌وه كه “هه‌ریه‌ك له ده‌زگای دژه تیرۆر و سوپای فه‌وجه تایبه‌ته‌كان و پۆلیسی ئاماده‌باشی و حه‌شدی عه‌شایه‌ر به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه ده‌كه‌ن و، هه‌موو ئه‌م كه‌رتانه له‌لایه‌ن ژورێكی عامه‌لیاته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن”.
به‌ڵام چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌چوارده‌وری فه‌لوجه به‌شداری شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن‌و ناچنه ناوه‌ندی شاره‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ناڕه‌زایی توندی سونه‌كان هات له‌سه‌ر به‌شداریكردنی ئه‌و هێزه شیعیه.
هێزه ئه‌منیه‌كان‌و به‌شێك له‌چه‌كدارانی عه‌شایه‌ری، لەماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا ئاماده‌كارییه‌كان له‌چوارده‌وری شاری فه‌لوجه زیاتر كردووه، له‌چوارچێوه‌یه‌شه‌دا ژماره‌یه‌ك رێگه‌ی ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه راگه‌یه‌ندراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌شدا، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌فه‌لوجه چڕكردوه‌ته‌وه.
شاری فه‌لوجه سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نباره، به‌دوری 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت، له‌ساڵی 2011دا دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له 320 هه‌زار كه‌س بووه.
فه‌لوجه له‌ساڵی 2014وه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی داعش‌و تائێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی ئه‌و گروپه‌دا ماوه‌ته‌وه.