پێنتاگۆن باس لە ئەگەری کوژرانی سەرکردەی تاڵیبان دەکات

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت: مەلا ئەختەر محەمەد مەنسوور، سەرکردەی تاڵیبانی ئەفغانستان لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج. بەرپرسانی ئەمریکی بە ئاژانسەکانی هەواڵیان راگەیاندووە کە ئەگەری هەیە ناوبراو لەم هیرشە ئاسمانیەدا کوژرابێت.

بە گوتەی پێنتاگۆن، باراک ئۆمابای سەرۆکی ئەمریکا راستەوخۆ فەرمانی ئەم هێرشەی دەرکردووە.

ئاژانسی هەواڵدەری فەرەنسا و رۆیتەرز، لە زاری بەرپرسانی دەوڵەتییەوە دەڵێن، ئەگەری کوژرانی مەلا مانسور لە ئارادایە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، کەسێکی دیکەش کوژراوە. لەم پەیوەندییەدا ئاژانسی هەواڵنێری فەڕەنسا، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە دەڵێت، هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی لە میانەی ئەم هێرشەدا نەکوژراوە.

پیتێر کوک، وتەبێژی پێنتاگۆن لە راگەیەنراوی فەرمی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت: مەلا مەنسوور سەرکردەی تاڵیبان بووە و لە پلانداڕێژەری هێرشەکانی سەر کابۆل و سەرتاسەری ئەفغانستانە، هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان و هەروەها هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رۆڵی چالاکانەی هەبووە.

مەلا مەنسور لە مانگی جوونی 2015 وەک سەرکردەی تاڵیبان هەڵبژێردرا،ئەمەش دوای ئەوە بوو کە تاڵیبان بە فەرمی رایگەیاند، کە مەلا عومەر، دامەزرێنەر و سەرکردەی بەناوبانگی تاڵیبان دوو ساڵ پێشتر مردووە.

هەواڵی کوژرانی مەنسوور ئێستا بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە و بەرپرسان خەریکی هەڵسەنگاندن و تاوتوێی لایەنەکانی ئەم هێرشە ئاسمانییەی سوپای ئەمریکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com