ئەمریکا باڵوێزی نوێی خۆی لە عێراق ناساند

0

نوچەنێت-مهرنامە

کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کە بڕیار وایە جێگەی ستوارت جۆنس بگرێتەوە دەناسێنێت.

بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفەق نیوزی عێراق، کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، داگلاس سیلیمان، بە شێوەی فەرمی جێگای ستوارت جۆن، باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق دەگرێتەوە، کە ماوەی بەرپرسایەتییەکەی لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە عیراق تەواو بووە.

کۆنگرێسی ئەمریکا لە مانگی جونی 2014، بە کۆی دەنگ ستوارت جۆنزی بۆ پۆستی باڵوێزی ئەمرریکا لە عێراق پەسەند کردبوو.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی، سیلیمان بە دەسەڵاتی تەواوەوە لە لایەن ئەمریکاوە باڵوێزی تایبەتی دەبێت لە عیراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com