لەبەغدا ژیانی ئاسایی تێکچووە

0

نوچەنێت

گرژییەکان لە بەغدا بەردەوامەوە، رێگەنادرێت خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریری شارەكە خۆپیشاندان بكەن. ئێستا لە بەغدا هاتنە دەرەوە قەدەغەیەو ژیانی ئاسایی راگیراوە.

دوای ئەوەی دوێنێ هەینی ٢٠-٥-٢٠١٦ تەقە لە خۆپیشاندەران کرا، دوو کەس کوژراو سەدان بریندار هەبوون، ئەمڕۆ بە فەرمانی حەیدەرعەبادی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، هاتنە دەرەوە قەدەغەکراوەوشەقامەکانی بەغدا چۆڵن و دوكانەكان داخراون و جوڵەیەكی كەمی ئۆتۆمبێل لە شەقامەكە دەبیندرێت.
بەپێی زانیارییەکان، هێزێكی ئەمنی زۆر لە گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەی سەوز بڵاوەیان پێكراوە. رێگەش لەوە گیراوە خۆپشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندان بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com