نوچه‌نێت-ئیندیپێنده‌نت
كچێكی كریستیانی ته‌مه‌ن 12 ساڵ داوا له خێزانه‌كه‌ی ده‌كات، له داعش ببورێت له كاتێكدا دوا هه‌ناسه‌كانی ژیانی ده‌دا، دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان سوتاند.
جاكلین ئایزاك چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ، رووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت، چه‌كدارانی داعش هاتنه ماڵی خێزانێك له موسڵ به‌هۆی نه‌دانی سه‌رانه، دایكی كچه‌كه ده‌ڵێت” هاتنه ماڵه‌كه‌مان، سه‌رپشكییان كردین له‌وه‌ی سه‌رانه بده‌ین یان ماڵه‌كه به‌جێ بهێڵین، پێموتن سه‌رانه ده‌ده‌م ته‌نها چه‌ند چركه‌یه‌ك بوه‌ستن”، چونكه كچه‌كه‌ی له گه‌رماو بوو.
سوتانی پله چوار
به‌ڵام چه‌كدارانی داعش ره‌تیانكرده‌وه، چاوه‌ڕێ بكه‌ن و گڕیان له ماڵه‌كه به‌ردا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دایكه‌كه توانی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ماڵه‌كه به‌جێ بهێڵێت، به‌ڵام كچه‌ی دوای چه‌ند كاتژمێرێك مرد به‌هۆی سوتانی به پله‌ی چوار.
دایكی كچه‌كه دەڵێت” به زووترین كات چووم بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام كچه‌كه‌م له نێوان ده‌سته‌كانمادا مرد، دوا قسه‌كانیشی ئه‌وه بوو گوتی دایكه بیانبووره”.
باوكه مارتن هارمس داود، پیاوی ئایینی دیاری كریستیانه‌كان له به‌غدا جه‌ختی كرده‌وه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشه‌وه ژماره‌ی كریستیانه‌كان له شاره‌كه‌دا له پێنج ساڵی پێشوودا زۆر كه‌می كردوه ” راهاتبووم كه ئامۆژگاری خه‌ڵكی كریستیان بكه‌م ماڵه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن و به‌هێز بن، به‌ڵام به‌هۆی زیادبوونی كاره توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌رییان له دوو ساڵی رابردوودا ئێستا ئامۆژگارییان ده‌كه‌م ماڵه‌كانییان به‌جێبهێڵن”.
هاوکات دەڵێت” باش ده‌زانین هه‌موو موسڵمانه‌كان تیرۆرست نین، به‌ڵام ئه‌و كلتوره ئێستا له زیادبووندایه، ته‌نها له عێراق نا به‌ڵكو له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ململانێ هه‌موو جیهانی گرتوه‌ته‌وه، ئیمه‌ش له داهاتوودا به ئاگری ئه‌و ململانێیه ده‌سوتێی”.
جێگه‌ی باسه به‌پێی راپۆرتێك كه رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ژماره‌ی كریستسانه‌كان له عێراق به كاسۆلیك و ئرسۆدۆكس و ئه‌ندامانی كڵێسای ئاشووری رۆژهه‌ڵات له ماوه‌ی 20 ساڵدا له 1.3 ملیۆن كه‌سه‌وه بۆ 400 هه‌زار كه‌س كه‌م بوه‌ته‌وه.