نوچە-میزان
سەرۆککۆماری ئەرجەنتین وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەی بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، کاندید کرد.
مائۆریسیۆ ماکری، سەرۆککۆماری ئەرجەنتین، سۆزانا مالکۆرا، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەی بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، کاندید کردووە.
مالکۆرا لە سیسامبەری ساڵی رابردووەوە بۆتە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەرجەنتین.
پێشتر موگێن لیکتۆفت، سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندبوو کە تاکوو ئێستا ٦ کەس بۆ جێگرەوەی بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی ئێستای نەتەوەیەکگرتووەکان کاندید کراون.
نەتەوەیەکگرتووەکان ١٩٣ وڵات تیایدا ئەندامن و، بە درێژایی ئەو ساڵانە تەنها پیاوان شانسی ئەوەیان هەبووە ببن بە سکرتێری گشتی ئەم رێکخراوەیە.