گروپی گەنج بۆ شانۆ دوا بەرهەمی شانۆیی خۆیان نمایش دەکەن
ئالان عومەر . نوچەنێت
شانۆکار کاروخ ئیبراهیم حەکیم بەرپرسی گروپی گەنج بۆ شانۆ، بەنوچەنێتی راگەیاند گروپەکەیان لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ نمایش‌کردنی شانۆگەرییەک لەپەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، کە بڕیارە لە ١٥ی ئەم مانگەدا نمایش بکرێت.
بەرپرسی گروپی گەنج بۆ شانۆ لەبارەی ئەو شانۆگەرییە کە دوا بەرهەمی گروپەکەیەتی بۆ نوچەنێت وتی” شانۆگه‌ری شه‌كره‌ژان، ژانت لێره ته‌واو نابێت، له رۆژی 15/12/2011 له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر لە كاتژمێر 4:00 ى ئێواره نمایش ده‌كرێت”.
ئیبراهیم ئەوەشی راگەیاند، کەلەم شانۆگەرییەدا چەندی شانۆکار بەنواندن بەشداری تیا دەکەن وەک (بژار، سایه، ئاشتیڤان، بێگه‌رد، گه‌ردى، په‌یام، شوان، ئه‌رسه‌لان، هه‌ردى، هه‌ستى، جووتیار، هاوبیر، رێوان، دیار، هه‌ردى رواندزى).
شانۆگەری شەکرە ژان، ژانت لێرە تەواو نابێت، لە ئامادەکردن و دەرهێنانی کاروخ ئبیراهم حەکیم و بە یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌ر ره‌گه‌ز ئیسماعیل و رووناكى هاوار حه‌مید، كاریان شێركۆ و هاوكاری مه‌حمود ئیسماعیل نمایش دەکرێت.
گروپی گەنج بۆ شانۆ دوا بەرهەمی شانۆیی خۆیان نمایش دەکەن
0
Share.
