“مونا دزدار ” بەرەگەز فەلەستینی،رادەسپێردرێت، وەک وەزیرێک کاروباری ووڵاتی نەمسا، بەرێوە بەرێت

0

نوچە.نێت

 

 

راوێژکاری نوێی نەمسا پارێزەر” كريستيان كيرن” ،”مونا دزدار ” بەرەگەز فەلەستینی، رادەسپێردرێت کە وەک وەزیرێک کاروباری ووڵات، بەرێوە بەرێت.

مونا، لەپێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک چەند وێنەیەک بڵاودەکاتەوە کە خۆشحاڵی خۆی دەردەبرێت بۆ ئەو پێگەیە کە وەک وەزیرێک راسپێیراوە، کاروباری وولات بەرێوە ببات. 

مونا لەدایک بووی ڤیێنایە، ١٩٧٨،لە خێزانێکی فەلەستینیە، خانەوادەکەی ووڵاتی خۆیان” فەلەستین” بەجێ دەهێڵن وروودەکەن نەمسا، لەوێ ژیان بەسەر دەبەن.

مونا ساڵی ٢٠٠٤ ،پلەی ماجێستر لە” زانستی- یاسا” لە زانکۆی ڤیینا بەدەست دەهێنێت، هەروەها دەتوانێت بەچەند زمانێک قسە بکات، ئینگلیزی، ئەڵمانی ، فەرەنسی، عەرەبی.

شایەنی باسە، مونا دزدار، یەکەم نوێنەری عەرەبە کە لە پەرلەمانی نەمسادا وەک وەزیرێک دەستبەکار ببێت ،وە یەکەم ئەندامە لە سەرۆکایەتی حکومەتی نەمساویدا کە لە خێزانێکی پەنابەر بێت.
nk
5
3 (1)
1
6
4
mona2

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com