نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
دوای ئەوەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، داوای له هاوتا ئه‌رده‌نییه‌كه‌ی كرد ئه‌و كه‌سایه‌تییه عیراقییانه راده‌ست بكاته‌وه، كه له شانشینه‌كه‌ی ئه‌ودان و عێراق به پاڵپشتی كردنی تیرۆر و سپی كردنه‌وه‌ی پاره تۆمه‌تبارییان ده‌كات، له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه ره‌غه‌دی كچی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق، ئەردەن داواكارییەكەی رەتكردەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی ئه‌رده‌ن وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئه‌وان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ كه‌سێك له خیزانی سه‌ددام حسین راده‌ست بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له پێشووشدا داواكاری حكومه‌تی مالیكییان ره‌تكرده‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له حكومه‌تی ئه‌رده‌ن كردبوو ره‌غه‌د راده‌ست بكاته‌وه به مه‌به‌ستی دادگایی كردنی.
ره‌غه‌د گرەنتی كه‌سی و سیاسی له حكومه‌تی ئه‌رده‌ن وه‌رگرتووه، كه به هیچ جۆرێك به فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ نوسراوێكی عیراقی و نێوده‌وڵه‌تی نه‌كات كه ناوی ئه‌وی تیدا هێنرابێت.