نوچە-ئیسنا
رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت: قەیرانی سوریا و هەوڵ بۆ کودەتا لە دژی دەوڵەت بەشێک لەو سیناریۆیە کە ئامانجی پیلانگێڕییە دژ بە تورکیا.
سەرۆککۆماری تورکیا، ئەوەش دەخاتە روو کە قەیرانی سوریا، دەوڵەتی هاوتەریب و هەوڵ بۆ کودەتا بەشێکن لە پیلانەکانی دژ بە ئەنقەرە.
ئەردۆغان دەڵێت: پەکەکە تا نزمترین ئاستی مرۆڤایەتی تەنازولی کردووە.
ئەردۆغان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پەکەکە هیچ پەیوەندییەکی بە کوردەوە نییە و نوێنەرایەتی کورد لە تورکیا ناکەن.
هاوکات پەکەکە بەوە تۆمەتبار دەکات، کە ئەندامانی پەکە ئاگر لە مزگەوت و قوتابخانەکان بەردەدەن.
سەرۆککۆماری تورکیا، پارتی گەلی کۆماری بە هاوکاری وبوونی پەیوەندی لە گەڵ ئەو سیاسیانە تۆمەتبار دەکات کە لە گەڵ پەکەکە لە پەیوەندیدان.