دادوەرە یۆنانیەکان: سورییەکان نابێ دیپۆرتی تورکیا بکرێنەوە

0

نوچە-بی بی سی

دادوەرە یۆنانیەکان دیپۆرت کردنی کۆچبەرە سوریەکان بۆ تورکیا، کە بە پێی رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدرێ بە هۆی”نەبوونی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا”بە هەنگاوێکی نایاسایی وەسف دەکەن و لەم بارەوە هۆشداری دەدەن.

دادوەرە یۆنانیەکان پێیانوایە، کە پەنابەرانی سوری لە  بنەڕەتیترین مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا بێبەش کراون و ژمارەیەکی زۆر لەم پەنابەرانە مەترسی گەڕاندنەوەیان بۆ سوریا لە سەرە.

رێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی، ئەم بڕیارەی وەک بنەمایەک بۆ خستنە ژێر پرسیاری رێککەوتنی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا زانیوە.

سەرباری ئەمەش، هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی بۆچوونی دادوەرە یۆنانیەکان.رۆژی هەینی ٢٠ی مای یەکێتی ئەوروپا و یۆنان ٥١ پەنابەریان بۆ تورکیا دیپۆرت کردەوە.

بە پێی رێککەوتنی نیوان تورکیا  ویەکیتی ئەوروپا، ئەو پەنابەرانەی لە لە رێی تورکیاوە دەچنە یۆنان،ئەگەر داوای پەنابەری نەکەن یان ئەوەئ کە داواکاری پەنابەرییان رەد بکرێتەوە،دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە.

ئەم رێککەوتنە لە مانگی مارسی  رابردووەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن.لەو کاتەوە تاکوو ئیستا  نزیک بە ٤٠٠ پەنابەر دیپۆرتی تورکیا کراون.

بەڵام لە ئێستادا لێژنەیەکی باڵا پێکهاتوو لە دادوەرە یۆنانیەکان درێژەکیشانی ئەم رەوتەیان بە نایاسایی وەسف کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com