نوچەنێت
حكومه‌تی عیراق، له‌ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فەرمی داوای له‌ئه‌رده‌ن كرد، كه ره‌غدی كچی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی پێشوتری عیراق راده‌ستبكه‌نه‌وه.
داواكه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له ئه‌رده‌ن له‌چوارچێوه‌ی پێداگری به‌غدادایه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سی هه‌ڵهاتووی راده‌ستبكرێته‌وه كه له‌ئێستادا، له ئه‌رده‌ن نیشته‌جێبوون، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه ره‌غد سه‌دام حسێنه كه تۆمه‌تباره به هاندان بۆ كاری تیرۆریستی و پاڵپشتیكردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و سپیكردنه‌وه‌ی دراو.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، جه‌عفه‌ری رایگه‌یاندووه كه عیراق به‌شێوه‌یه‌كی فەرمی داوای له ئه‌رده‌ن كردووه، كه ره‌غد و هه‌ندێك كه‌سی تر كه له‌و وڵاته ده‌ژین راده‌ستی عیراق بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها هۆكاری داواكه‌شی رونكردووه‌ته‌وه كه “ره‌غد تاوانباره به كاری تیرۆریستی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره”، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌شه‌وه داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌ی سه‌دام حسێن كراوه.
رەغد، به‌وه‌ش تۆمه‌تباركراوه كه پاڵپشتیكه‌رێكی به‌هێز بووه بۆ تیرۆریستان‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ئه‌و گرووپانه‌ی له‌عیراق كردووه‌و رۆڵی هه‌بووه.
له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی ئازادكردنی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكا‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، هاوسه‌ر‌و كچه‌كانی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكۆماری پێشووتری عیراق (1979-2003) به‌ره‌و ئه‌رده‌ن هه‌ڵهاتن‌و تائێستاش له‌و وڵاته نیشته‌جێن.