نوچە-رادیۆ فەردا
حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، دوابەدوای کوژرانی مستەفا مەدرەدین، فەرماندەی باڵای ئەم رێکخراوە لە دیمەشق، حزبولڵا هێزێکی زۆرتر دەنیرێتە سوریا.
بە گوێرەی رۆیتەرز، نەسروڵا رۆژی هەینی ٢٠ی مای رایگەیاندووە کە کۆمەڵێک فەرماندەی دیکە رەوانەی سوریا دەکەن.
نەسروڵا جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە هیچ نیشانەیەک لە کوژرانی مستەفا بەدرەدین لە لایەن ئیسرائیلەوە نابیندرێ.
مستەفا بەدرەدین، فەرماندەی باڵای حزبولڵای لوبنان لە سوریا، هەفتەی رابردوو بە هۆی تەقینیەوەی هاوەن لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق کوژرا.
حزبولڵای لوبنان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری لێ دەکرێ، لە لایەن ئەمریکا و کۆمکاری عەرەبی وەک گروپێکی تیرۆریستی دەناسرێ.