نوچەنێت
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ڵكوتانه سه‌ر دامه‌زراوه‌كان‌و په‌لاماردانی موڵكی گشتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه، پێشیوایه ئه‌وه‌ی رویداوه له‌نانه‌وه‌ی ئاژاوه به‌قازانجی خه‌ڵكی وڵاته‌كه ناشكێته‌وه.
وته‌كانی عه‌بادی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌بانگه‌وازێكی ته‌له‌فزیۆنییدا هات بۆ خه‌ڵكی عیراق، ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ هه‌ینی به‌غدا، كه دۆخی پایته‌ختی جارێكی‌تر شڵه‌ژاند.
عه‌بادی له‌وته‌كه‌یدا باسی له‌هه‌وڵی هێزه عیراقیه‌كان كرد، له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش‌و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان، ئه‌وه‌شی به‌سته‌وه به‌وه‌ی له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌به‌ره‌وپێشچوندان له‌جه‌نگدا به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه، وڵات به‌ره‌و ئاژاوه ده‌برێت‌و په‌لاماری هێزه ئه‌مینه‌كان ده‌درێت له‌ناو پایته‌خت، له‌بری روبه‌روبونه‌وه‌ی داعش.
وتیشی كه به‌شێك له‌و كه‌سانه ده‌یانه‌وێت قه‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزه عیراقیه‌كان له‌جه‌نگی دژ به‌داعش كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی رویداوه جێی قبوڵكردن نیه‌و یاسا رێكاری خۆی ده‌گرێته‌به‌ر.
سه‌رۆكوه‌زیران داوای له خه‌ڵك كرد، كه هۆشیاربن له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانی خۆیان. به‌بێ ناوهێنانی هیچ لایه‌ن‌و كه‌سێك.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه دڵۆپه خوێنێكی هاوڵاتیان‌و هێزه ئه‌مینه‌كان لای ئه‌وان زۆر به‌نرخه، له‌گه‌ڵ هیچ توندوتیژییه‌كدا نین.
دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی، خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر جارێكی‌تر به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان شكاند، هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چوونه ناو نوسینگه‌ی تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه.
هێزه ئه‌مینه‌كان له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، به‌ئاوو گازی فرمێسك‌ڕێژ ر‌وبه‌ڕوی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی بونه‌وه، له‌چه‌ند شوێنێك ته‌قه كرا، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران‌و ده‌یان هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
دوابه‌دوای هێوربونه‌وه‌ی رێژه‌یی دۆخه‌كه‌و كشانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه خۆپیشانده‌ران زۆرینه‌ی له‌لایه‌نگرانی بوون، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری بۆ ناڕه‌زاییه‌كان نیشاندا، هۆشداری دایه كاربه‌ده‌ستان.
سه‌در له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا، داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی كرد‌و ئیدانه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی كرد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
عەبادی گوتی “سه‌رشۆڕی بۆ حكومه‌تێك كه ڕۆڵه‌كانی خۆی به خوێنساردییه‌وه ده‌كوژێت و، چاره‌نووسی قه‌زافی و سه‌دامیش له‌ئه‌وانه‌وه دوور نییه”.
ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نیه خۆپیشانده‌ران بچنه ناوچه‌ی سه‌وز، پێشتر‌و له 30ی مانگی رابردوودا، خه‌ڵكانی ناڕازیی له‌ناوچه‌ی سه‌وز چونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردیشیان گەمارۆدا.
له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان‌و دۆخی حوكمڕانی له‌عێراق، به‌ته‌واوی به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر رۆیشتووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كورد ئاماده‌نیه له‌ئێستادا بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا‌و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش په‌كیكه‌وتووه.