نوچەنێت
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نیگه‌رانی خۆی ئاشكراكرد به‌رانبه‌ر په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی توركیا، ده‌ڵێت له‌نزیكه‌وه چاودێری گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
دوێنێ هه‌ینی، 376 په‌رله‌مانتاری توركیا له‌كۆی 550 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیاندا بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕگه یاساییه‌ی رێگه‌ده‌دات، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 138 ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌ڵبگرێت، به‌ئامانجی دادگاییكردنیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆیان كراوه‌ته‌وه.
مارك تۆنه‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بەیاننامەیەکدا راگەیاند:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانه له په‌سه‌ندكردنی بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوری له په‌رله‌مانی توركیا، كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ١٠٠ ئه‌ندام په‌رله‌مان لاده‌بات، ئێمه ئاگادارین له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و بڕگه یاساییه ده‌نیردرێت بۆ سه‌رۆكی توركیا.
دوابه‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه، 138 په‌رله‌مانتاری توركیا روبه‌روی دادگاییكردن ده‌كرێنه به‌تۆمه‌تی هاندانی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و سوكایه‌تیكردن به‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆمار.
له‌نێو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه زیاتر له 600 دۆسیه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، 50 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په تێدایه، ئه‌وانی تر له پارته‌كانی جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په‌و ئه‌كه‌په‌ن.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت “كۆڵه‌كه‌یه‌كی هاوبه‌ش له كۆمه‌ڵگا دیموكراتییه‌كاندا یه‌كسانییه له‌به‌رده‌م یاسا، به‌ڵام ئیمه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه كه ئازادی بۆ ده‌ربرینی وتاری سیاسی -ته‌نانه‌ت ئه‌و وتارانه‌ی كۆده‌نگییان له‌سه‌ر نه‌بێت و دڵه‌راوكێ دروستكه‌ن-، مافی هه‌مو كه‌سێكه‌و ده‌بێت بپارێزرێت، ئه‌مه‌ش گرنگتره كاتێك كه وتاره‌كه له لایه‌ن نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی هاوڵاتیانه‌وه وترابێت”.
مارك تۆنه‌ر له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا نوسیویه‌تی “ئێمه به وردی چاودێری ئه‌م گۆڕانكارییه یاساییه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانكاییه ببێته هۆی به‌رته‌سككردنی مه‌ودای وتوێژی سیاسی، ئه‌مه كوالێتی دیموكراسی توركیا به‌ره‌وه خراپبون ده‌بات”.
په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه، بۆته جێگه‌ی مشتومڕی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.