لەدوای قەزافی شەڕ لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و حکومەتی تازەی لیبیا دەستی پێکرد
نوچەنێت. ئاژانسەکان
بەهۆی ئەوەی هێزەکانی سوپای نیشتیمانی لیبیا بە سوپای کۆنی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا دەناسن، چەکدارە میلیشیاکانی لیبیا ئامادەی چەک دانان نین و زۆربەی جێگا ستراتیژییەکانی وڵاتیشیان بەدەستەوەیە.
دوای ئەوەی هێزەکانی سوپای نیشتیمانی لیبیا ویستیان فرۆکەخانەی تەرابلوس لەدەست هێزە میلیشیا سەرهەڵداوەکانی دوای روخانی حکومەتی لیبیا دەربهێنن، ئەمرۆ رووبەڕووی هێرشی چەکدارەکانی زنتان بونەوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشەشدا چەند سەربازێکی سوپاسی نیشتیمانی کوژاراوو بریندار بوون.
ئەو گروپە چەکدارەی زنتان کە یەکێک لەو گروپە زۆرە چەکدارانەن لەکاتی سەرهەڵدانی لیبیا بە هاوکاری ناتۆ دورستبوون، بەهۆی ئەوەی خۆیان سەرەتا کۆنترۆڵی فرۆکەخانەکەیان کردووە، ئێستا ئامادەنین. فرۆکەخانەکە رادەستی سوپای لیبیا بکەن. هەر لەوبارەیەوە شیباهی، وتهبێژی سوپای لیبیا هەواڵەکەی پشتراستکردەوەو وتی، ئەو گروپە چەکدارە کۆنترۆلی فرۆکەخانەیان کردووە چەکدارەکانی زنتانن، ئەمرۆ دووجار هێرشیان کردۆتە سەر سوپای نیشتیمانی لیبیا و ئامادەنین فرۆکەخانەکە رادەستی سوپا بکەنەوە.
گروپی زنتان یەکێک لەو گروپە چەکدارە میلیشیانەن کە لەکاتی کێشەکانی لیبیا سەریان هەڵداو ئێستا دەستیان بەسەر چەند جێیەکی ستراتیژی ئەو وڵاتەدا گرتووە. زۆرێک لەگروپە چەکدارەکانی لیبیا ئامادەی چەک دانان نین و دان بە حکومەت و سوپاسی نیشتیمانی لیبیا نانێن، چاودێرانیش چاوەڕێی سەرهەڵدانی شەڕوو قەیرانێکی گەورەیی ناوخۆیی لیبیا دەکەن.
لەدوای قەزافی شەڕ لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و حکومەتی تازەی لیبیا دەستی پێکرد
0
Share.