نوچه‌نێت-ئیلاف
رێكخراوێكی ئه‌وروپی هۆشداری ده‌داته عێراق، كه ئه‌گه‌ر به كرده‌یی ده‌ستنه‌داته چاكسازیی، ئه‌وه به‌ره‌و كاره‌ساتی گه‌وره ملده‌نێ.
رێكخراوی ئه‌وروپی بۆ ئازادی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی سترۆن ستیڤنسۆن، كه له‌نێوان ساڵانی 2009-2014 سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی بووه له عێراق، ده‌ڵێ مه‌حاڵه عێراق له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ده‌ربازی ببێ ئه‌گه‌ر رژێمی ئێران و بانده‌كانی له عێراق وه‌ده‌رنه‌نرێن و، نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌ی سوننه رێگه‌یان پێنه‌درێ له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و شه‌ڕی دژه داعشدا رۆڵی خۆیان ببینن.
له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ریانخست كه سه‌رده‌می عه‌بادی، خه‌ریكه كۆتاییدێت و ده‌بێت هه‌رچی زووه ئێران بوه‌ستێنێ له ده‌ستێوه‌ردانی عێراق.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، له‌مپه‌ری گه‌وره‌ی به‌رده‌م چاكسازییه‌كان له عێراق بریتیه له نوری مالیكی و پیاوه‌كانی، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ره‌های ئێراندان و له هه‌ماهه‌نگی ته‌واودان له‌گه‌ڵ میلیشیا تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی.