نوچه‌نێت-میدڵ ئیست ئۆنلاین
لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، پڕۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد، كه به‌و پێیه ده‌بێ په‌نابه‌رانی كه‌مپی لیبه‌رتی له په‌لاماری میلیشیا شیعه و ئێرانییه‌كان ده‌پارێزرێن.
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، پڕۆژه بڕیاری ژماره 650 ی خۆی ته‌رخانكرد بۆ پاراستنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به موجاهیدینی خه‌ڵك كه له كه‌مپی لیبه‌رتی له عێراق ده‌ژین، پرۆژه بڕیاره‌كه گه‌رەنتی سه‌لامه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كات له هه‌مبه‌ر هێرش و سوكایه‌تییه‌كانی میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران و هه‌رلایه‌نێك هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر درووستبكات.
ئه‌ندامانی كۆنگریس له هه‌ردوو حیزبی دیموكرات و كۆماری پشتیوانی بێ چه‌ندوچوونی خۆیان بۆ پرۆژه بڕیاره‌كه ده‌ربڕی، كه داوا ده‌كات باشتر ئاساییشی كه‌مپه‌كه بپارێزرێ و هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گه‌رەنتی سه‌لامه‌تییان بكرێ.
كه‌مپی لیبه‌رتی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ڵكه‌وتووه و 2700 ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵكی ئێرانی تێدایه. پێشووتر ئه‌وان له كه‌مپی ئه‌شره‌ف له باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك میلیشیا شیعه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان، ساڵی 2009 له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا، گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپی لیبه‌رتی نزیك فڕۆكەخانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی.