خۆپێشاندەران بە ناچاری ناوچەی سەوز بە چۆڵدەکەن

0

نوچەنێت

خۆپیشاندەران لەژێر فشاری هێزە ئەمنییەكان بەرە بەرە ناوچەی سەوزی بەغدا چۆڵ دەكەن و بەرەو ناوچەكانی عەلاوی و گۆڕەپانی تەحریر پاشەكشە دەكەن.

سەعید مەعن، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا رایگەیاند، دۆخەكە كۆنترۆڵكراوە و پاشەكشە بە خۆپیشاندەران كراوە. راشیگەیاند ئەوەی روویداوە كارێكی گێرەشێوێنی بووە.

هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، نەخۆشخانەكان 39 برینداریان وەرگرتوون، بەپێی زانیاری سەرچاوەکان 2 خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووسێك كوژراون، نزیكەی 50 برینداریش گەیێندراونەتە نەخۆشخانەكان و ژمارەكەش لە بەرزبوونەوەدایە.

پاشنیوەڕۆی هەینی 20-5-2016، خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكردەوە، هەزاران خۆپیشاندەر لە مەیدانی تەحیر بەڕێكەوتن و دەرگای ناوچەی سەوز و پردی كۆماریان شكاند، پاشان شەڕ و ئاڵۆزی و دروستبوو.

دەستڕێژی گوللە و هێرشكردنە سەریان پێشی بە خۆپیشاندەران نەگرت و دواجار بەشێكیان دەروازەكانیان شكاندن و گەیشتنە نێو نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەركوەزیران و نێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران.

بەهۆی بەردەوامبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكان و هێرشی خۆپیشاندەران بۆ سەر ناوچەی سەوز، باری نائاسایی لە بەغدا راگەیێندراو هاتووچۆكردن تا كاتێكی نادیار قەدەخەكرا، هەروەها سەرجەم دەروازەكانی بەغدا داخران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com