تا دۆخی عێراق یەکلانەبێتەوە موقتەدا سەدر ناگەڕێتەوە

0

نوچەنێت

ئاژانسێکی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە سەرۆکی رەوتی سەدر لە یەکێک لە شارەکانی ئێران نیشتەجێکراوە و ناگەڕێتەوە بۆ عێراق تا دۆخی ئەو وڵاتە یەکلادەبێتەوە.

ئاژانسی (سکای پرێس)ی عێراقی ئاماژە بەوە دەکات، کە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە شاری قومی ئێرانە و ناگەرێتەوە تا دۆخی عێراق یەکلادەبێتەوە.
هاوکات ماڵپەرە ئێرانییەکان، رەتیانکردۆتەوە سەدر لەو شارە مابێتەوە بەڵکو لە تارانی پایتەختە و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە گفتووگۆ دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com