نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
را‌شد غه‌ننوشی سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ئیسلامی (نه‌هزه) رایگه‌یاند، له‌دوای شۆڕشی 2011ی تونس و راگه‌یاندنی ده‌ستووری تونس له 2014 ئیدی به‌هانه‌یه‌ك نییه بۆ هه‌بوونی ئیسلامی سیاسی.
لێدوانه‌كه‌ی را‌شد غه‌ننوشی، سیاسه‌توانه ئیسلامییه ته‌مه‌نی 74 ساڵانه‌كه، دوای ئه‌وه دێت بزووتنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ئسلامی له چاوه‌ڕانی ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی ده‌یه‌می بزوتنه‌وه‌كه‌دایه، كه تێیدا چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ردو به‌شی “بانگخوازی و سیاسی” له یه‌كتر جیابكاته‌وه و ببێته حیزبێكی مه‌ده‌نی.
ئه‌و وتانه‌ی غه‌نووشی له چوارچێوه‌ی دیدارێكیدا هاتن، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی “لۆمۆند”ی فه‌ره‌نسی. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌ست به پێداچوونه‌وه‌ی عه‌قیده‌یی ده‌كرێ له‌ناو ئه‌و حیزبه تونسییه دێرینه‌ی تا ئێستاش وه‌ك حیزبێكی ئیسلامی ناسراوه.
یه‌كێك له كارنامه‌یه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامی، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ستپێبكات، تاوتوێی جیاكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده ئایینی و سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه ده‌كات.
غه‌نووشی دەڵێت، ئێستا تونس له سایه‌ی سیستمێكی دیموكراسیدا ده‌ژی و هه‌ردوو توندڕه‌وی عه‌لمانی و ئیسلامی له كاڵبوونه‌وه‌دان.
هاوکات غه‌ننوشی داوا ده‌كات، مه‌لاكان له‌لایه‌ن هیچ لایه‌كه‌وه ئاراسته نه‌كرێن و ئه‌ندامی هیچ حیزبێكیش نه‌بن.
له‌باره‌ی پێناسی حیزبه‌كه‌یشیه‌وه وتی “نه‌هزه حیزبێكی سیاسی، دیموكراسی و مه‌ده‌نییه” هه‌روه‌ك وتیشی چه‌مكی ئیسلامی سیاسی به‌هۆی كرده‌وه‌كانی قاعیده و داعشه‌وه شێواوه.