هەڵمەتی سەرتاشینی کچان لە ئێران دەستیپێکرد

0

نوچەنێت

بەشێك لەكچانی ئێران هەڵمەتێكیان راگەیاندووە، كە هەڵمەتەكەیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاسای سەپاندنی حیجاب و باڵا پۆشییە لەسەریان.

بەشداربوانی هەڵمەتەكە، قژی خۆیان سفر دەکەن و، دەیانەوێت لەو رێگەیەوە بە بەرپرسان‌و هێزە ئەمنییەكانی ئێران بڵێن،”كە ئەوان قژیان پێوە نەبێت، ئیتر حیجاب كردنیان لەسەر نییە، چونكە یاساكە بۆ داپۆشینی قژە”.

هەڵمەتەكەی كچانی ئێران ناوی My Stealthy Freedom، ئەو هەڵمەتە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەتایبەتی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بانگەشەی بۆ دەكەن.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، تائێستا بەرپرسان‌و هێزە ئەمنییەكان هیچ كاردانەوەكیان بەرانبەر هەڵمەتەكە نەندواندووە، كە چاوەڕواندەكرێت كاردانەوەكان لەدژی هەڵمەتەكە بەهێزبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com