هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارانی تورکیا پەسەندکرا

0

نوچەنێت

لە دانیشتنی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 20-5-2016، ماددەی دووەمی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی تورکیا بە 374 دەنگی بەڵێ پەسەندکرا.

لە کاتژمێر 2:37 خولەک بەکاتی هەولێر دەنگدانی سێیەم دەستیپێکرد، کە کۆی گشتی پڕۆژەکە دەخرێتە دەنگدانەوە و، ئەگەر زیاتر لە 367 کەس دەنگیان بۆ دا پرۆژەکە پەسند دەکرێت و بە پێچەوانەیشەوە سەرۆککۆمار بۆی هەیە بیخاتە ریفراندۆمەوە.

قۆناخی سێیەمی دەنگدان لە پەرلەمانی تورکیا، سەبارەت بە پارێزبەندی کۆتاییهات و، دەستکراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.

لەدوای پەسندکردنی دووماددە لە پرۆژەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی تورکیا، کۆی گشتی پرۆژەکە خرایە دەنگدان و بە دەنگی 376 پەرلەمانتار، پڕۆژەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی تورکیا پەسەندکرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com