نوچەنێت
حکومەتی میسر رایگەیاند: سوپای میسر رۆژی هەینی هەندێک پارچەی تێکشکاوی فڕۆکەکەیان، لە باکوری ناوچەی ئەسکەندەرییە دۆزیوەتەوە.
لە راگەیێندراوێکدا حکومەتی میسردا ئاماژە بەوەداراوە کە، سوپای میسر لە گەڕان بەدوای سندووقی رەشی فڕۆکەکە بەردەوامن.
سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 19-5-2016 ، وەزارەتی فڕۆکەوانی میسر تێکشکانی ئەو فڕۆكەیەی بە 66 سەرنشینەوە راگەیاند.
فڕۆکە میسرییەکە لە بەرزی 36 هەزار پێ کەوتووەتە خوارەوە و، بە گوتەی وەزیری بەرگریی یۆنان، فڕۆکەکە لە بەرزی 36 هەزار پێ بەشێوەیەکی کتوپڕ لە ئاسمانی میسر کەوتووەتە خوارەوە.
وەزیری گەشتە ئاسمانییەکانی میسریش ئاماژەی بەوەكردووە، هەندێک زانیاری هەیە ناتوانن بیدرکێنن تاوەكو لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبن. گوتی “کەس تۆمەتبار ناکەین تاوەکو زانیارییەکان روون و دروست دەرنەچن”.
بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی گەشتە ئاسمانییەکانی میسر، ناسنامەی سەرنشینەکانی فڕۆکە تێکشکاوە بریتین لە 30 میسری، 15 فەرەنسی، 2 عێراقی، 1 بەریتانی،1 بەلجیکی،1 کوێتی1،سعودی1، سودانی،1چادی،1 پرتوگالی1، جەزائیری.
رۆژی پێنجشەممە 19-5-2016 فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری میسری، بە 56 سەرنشین و 10 ئەندامی تیمی فڕۆکەکە لە گەشتێکیدا لە نێوان فڕۆکەخانەی شارل دیگۆل لە پاریس، بۆ فڕۆکەخانەی قاهیرە لە میسر، لەکاتی گەیشتن بە سنوری ئاسمانی میسر لە شاشەکانی رادار ونبوو.