شانسی هێنا فڕۆکەکە جێیهێشتووە

0

نوچەنێت

رزگاربووی فڕۆکە میسرییە تێکشکاوەکە رایدەگەیەنێت، کە ئەو بەختەوەرە بەوەی کە لەو فڕۆکەیە سەرنەکەوتووە.

مونیر نامور، خەڵکی میسرە و دانیشتووی فەڕەنسایە، بلیتی چوون بۆ میسری لەسەر گەشتی ژمارە 804 بڕیبوو کە تایبەتە بە فڕۆکە میسرییە تێکشکاوەکە کە رۆژی پێنجشەممە 19ی ئەم مانگە لە ئاسمانی میسردا ونبوو.

ناموور رایگەیاند، کە ئەو بلیتی فڕۆکەکەی کڕیبوو و پاشان بەهۆی ئەوەی کە باوک و دایکی چەند کاتژمێرێک هەوڵیان دابوو، رازی بکەن گەشت بۆ میسر نەکات و لەلای خۆیان لە فەڕەنسا بمێنێتەوە، درەنگ گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی پاریس و فڕۆکەکە جێیهێشتووە.

مونیر نامور گوتی :کاتێک گەیشتمە فڕۆکەخانەکە باوکم تەلەفۆنی بۆکردم و داوایلێکردم سەرنەکەومە سەر ئەو فڕۆکەیە و منیش پێم راگەیاند، کە دواکەوتووم و فڕۆکەکە جێی هێشتووم.

ئەو کە بە تاقە رزگاربووی فڕۆکەکە دادەنرێت دەڵێت: دوای ئەوەی کە فڕۆکەکە هەڵفڕی لە فڕۆکەخانەی پاریس مامەوە، تا ئەو کاتەی کە هەواڵی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەمم پێ گەیشت، ئێستا بەهۆی قورسی هەواڵەکە گەدەم تێکچووە و ناتوانم نان بخۆم.

رۆژی پێنجشەممە 19-5-2016 فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری میسری، بە 56 سەرنشین و 10 ئەندامی تیمی فڕۆکەکە لە گەشتێکیدا لە نێوان فڕۆکەخانەی شارل دیگۆل لە پاریس، بۆ فڕۆکەخانەی قاهیرە لە میسر لەکاتی گەیشتن بە سنووری ئاسمانی میسر، لە شاشەکانی رادار ونبوو.

دواتر رۆژی هەینی 20-5-2016 حکومەتی میسر رایگەیاند: سوپای میسر رۆژی هەینی هەندێک پارچەی تێکشکاوی فڕۆکەکەیان لە باکوری ناوچەی ئەسکەندەرییە دۆزیوەتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا حکومەتی میسر ئاماژەی بەوە داوە کە،ڤسوپای میسر لە گەڕان بەدوای سندووقی رەشی فڕۆکەکە بەردەوامن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com