نوچە-شفقنا
ماڵپەڕی هەواڵ وشیکاری”ایلاف”ی سعودیە دەڵێت: فێدریکۆ لۆمپاردی”وتەبێژی ڤاتیکان رایگەیاندووە کە پاپای ڤاتیکان، رابەری مەسیحیەکانی کاتۆلیکی جیهان لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵدەری فەڕەنسا، ئاشکرای دەکات کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە بارەگاکەی خۆی لە شاری ڤاتیکان پێشوازی لە ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر دەکات.
بڕیار وایە ئەم دوو کەسایەتیە ئایینیە، سەبارەت بە کۆمەڵێک پرس دیدار و گفتوگۆ بکەن .وتەبێژی ڤاتیکان زانیاری و وردەکاری زیاتری نەخستۆتە روو.